ئەردۆغان: بە بڕیارەکانی پەکەکە قۆناغێکی هەستیارمان تێپەڕاند

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت" دوای بڕیارەکانی پەکەکە پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر چووە قۆناغێکی نوێ و قۆناغێکی دیکەی هەستیارمان تێپەڕاند". 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" دوای بڕیارەکانی پەکەکە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و تەواوی ٨٦ ملیۆن دانیشتووانی تورکیا سەردەکەون". 

ئەردۆغان وتیشی" پشتیوانی خۆمان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپاتدەکەینەوە و لە رێگەی ئەو زمانەی بەکاریدەهێنن، بوێری بە پارتە سیاسییەکان دەدەین و متمانە لای کۆمەڵگە دروستدەکەین". 

سەرۆک کۆماری تورکیا هیواشی خواست پرۆسەکە بە بێ کێشە بگاتە ئەنجام.

سەبارەت بە دەستووری نوێی تورکیا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، ١٠ یاساناسی راسپاردووە و دەستوری نوێ بەڕێوەدەبەن. 

دەشڵێت" دەستووری نوێ و مەدەنی ئەمجارە دەرفەتێکە بۆ پاککردنەوەی لە پاشماوەکانی کودەتاکە و فڕێدانی خاکە مردووەکەیەتی". 



PM:10:54:27/05/2025