پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم ئاشکرای کرد ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵبارین هەندێ ناوچە دەگرێتەوە، سبەینێ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە هەندێ ناوچەی تایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا.

ئەوەشی وتووە" پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە".

دەشڵێت" سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی کەم لە کەشی ناوچەکەمان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە چوار تا شەش پلەی سیلیزی".

هەولێر: ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٢ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٣ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٣٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان:٣٦ پلەی سیلیزی



AM:11:06:28/05/2025