بە پێی زانیارییەکانی دوو پەرلەمانتاری عێراق وردبینی لیستی مووچە
کۆتایی هاتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو پێش جەژن بەغدا موچە دەنێرێت.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی
عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"
پێش جەژنی قوربان وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەر و
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات و دابەش دەکرێت".
لای خۆشییەوە شیروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا وتی" پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان تەواوبووە، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، هیچ
تێبینییەکیان لەسەر نەبووە".
ئاشکراشی کردووە کە ئەمڕۆ، یاخود سبەی دابەشکردنی
مووچە لە عێراق کۆتاییدێت، هەفتەی داهاتوو، پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج و دابەش دەکرێت.