لە هەولێر تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێکی گەنج لە سنووری پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە و تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێکی گەنج لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ناوی (خ، ش) دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لە سنووری پارێزگای هەولێر لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوی فەرمی بڵاونەكردووەتەوە.

بەپێی ئامارێک، لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠ ژن کوژراون و نۆ ژنی دیكەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.



PM:02:37:28/05/2025