وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواوبوە و تەنها خەرجکردنی پارەکە ماوە".
پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوای سێ ڕۆژ لە وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ پرۆسەکە تەواوبوو، هیچ تێبینییەکیش لەسەر لیستی موچە نەبووە".
وتیشی" سەرجەم کێشەکان چارەسەرکراون، ئەگەر پارەی مووچە خەرجنەکرێت، هیچ هۆکارێکی تەکنیکی لەپشتەوە نییە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تەنیا ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی پێنج بدات بۆ ئەوەی دابەشبکرێت.