گەرمیان.. لە کاتی ڕاوەماسیدا گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" لە ڕووباری سیروان گەنجێکی تەمەن ٢٩ سال لە كاتی ڕاوە ماسیدا كارەبا لێیدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا". 

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" دوای ئەوەی شەوی دووشەممەی ڕابردوو سێ کەس بەمەبەستی ڕاوەماسی چونەتە سەر ڕووباری سیروان، کارەبایان لە ئاوەکە داوە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (عمران محەمەد سالح) لە دایکبوی ١٩٩٦ دانیشتووی کانی کرمانج بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەجێ پۆلیسی بنکەی ناحییەی مەیدان چوونە شوینی ڕووداوەکە دوای ڕەوانەکردنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی دەربەندیخان دەستیان گرت بەسەر مۆلیدە و ئەو کەرەستانەی کە بەمەبەستی ڕاوکردن بەکاریان هێنابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو کەسەی لە کاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵی بوون بەناوەکانی ( ع- م -ع، س -ع – م) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٨ی ڕاوکردنی گیاندارە ئاوییەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



PM:04:23:28/05/2025