وەزارەتی دارایی عێراق: هەرێم تەرخانی دارایی بۆ موچە نەماوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ هەرێم تەرخانی دارایی بۆ موچە نەماوە".

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ٢٨/٥/٢٠٢٥ بەنوسراوی ژمارە ١٤٥٠٢ دەربارەی موچەی مانگی (٥) حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە گوایە تەرخانکراوی دارایی هەرێم 12.67 لەیاسای بودجەی سێ ساڵیی کۆتایی هاتووە".

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەمەشی بەوجۆرە هەژمارکردووە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ حساب کردووە لەگەڵ ئەوەی کەناردویەتی بۆ هەرێم.

سۆران عومەر دەشڵێت، ئەمەش پێشهاتێکی تازەیەو ساڵی ڕابردوو بۆ بودجەی ٢٠٢٤ بەغدا لە مانگی ١٠ ئەمە ڕویدا ئەمساڵ بۆ بودجەی ٢٠٢٥ لە مانگی ٥ ئەمە بەهەرێم دەڵێت!

سۆران عومەر هۆشداری دەدات و دەڵێت”ئەم بابەتە پێویستی بەهەڵوێستەو کێشمەکێشی نوێ هەیەو موچەی ٨ مانگی خەڵک دەخاتە بەردەم مەترسی!”

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، داهاتی نەوت کەهەرێم بردویەتی و نادیارەو داهاتی ناوخۆش کە ١/٥ ی گەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا موچەی ٨ مانگی ئایندەی خستۆتە بەردەم گەورەترین مەترسی.




PM:07:16:28/05/2025