باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ لە سلێمانی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی هەڵخەڵەتاندنیان دەستگیرکرد کە خەڵکیان فریوداوە بەفرۆشتنی گورچیلە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەدواداچوونی ووردی ئەنجامدا، لەڕۆژانی ٧ی٨ی ٢٠٢٥/٥ توانرا لەشاری سلێمانی باندێکی ( ٤ )کەسی دەستگیربکەن کەبڕی ( ٣٢ ) ملیۆن دیناریان لە ( ٥ ) خێزان وەرگرتووە و فریویانداون بەوەی گورچیلە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشن.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( ٤٥٦ ) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.




PM:07:52:28/05/2025