وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" شەست ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگا بەکاردێت ئەنجامەکەشی یەک شت بووە، گەلی کوردستان سەربەرزتر و بەهێزتر بووە"
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند" کوردستان و گەلەکەی، داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانییەتی، هەروەها ئەوانەشی سەنگەری بەرگریی و مافی گەلی خۆیان بەردەدەن نەفرەتی مێژوو چاوەڕێیان دەکات".
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، کوردستان و گەلەکەی، داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانییەتی، هەروەها ئەوانەشی سەنگەری بەرگریی و مافی گەلی خۆیان بەردەدەن نەفرەتی مێژوو چاوەڕێیان دەکات.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند" ٦٠ ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگە دژی گەلی کوردستان بەکار دێت، ئەنجامەکەشی یەک شت بووە، گەلی کوردستان سەربەرزتر و بەهێزتر بووە".
هەورامانی بە گەشبینییەوە دەڵێت" کێشەکانمان چارە دەبن، هەر حەق سەردەکەوێت".