سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تاوتوێی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌یان كردووه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێ گه‌یشتووه و هه‌ردوولا جەختیان له بره‌ودان به پەیوەندیی ستراتیژیی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نێچیرڤان بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ هەروەها باسیان له هاریكاریی بواری ئابووری و وزه و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوانیان کرد بۆ پشتگیریی سەقامگیری و ئارامی لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بونیاتنەرانه‌وە.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وتووشیه‌تی" ڕوبیۆ جەختی لەوە کردووه‌ته‌وه کە پشتگیریی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به بنەمایەکی سەرەکیی پەیوەندیی ستراتیژیی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له به‌رانبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه".
ئەوەش لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێس جەختی لەوە کردەوە کە بەغداد دەبێت مافی ئۆتۆنۆمی هەرێم بە فەرمی بناسێت.