کرماشان.. لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران

لە ڕێگەیەکی سەرەکی کرماشان- هەمەدان دوو کەس لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، لە شەقامی کرماشان بەرەو تویسیرکانی هەمەدان، دوو هاوڵاتی لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
 
ئاماژە بەوەشدەکەن، باری تەندرووستی دوو کەس لە برینداران ناجێگیرە.

میدیاکانی ئێران باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. 



PM:01:56:29/05/2025