ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدای پەسەند كرد

له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقدا، ڕێكه‌وتنی‌ نێوان هه‌ردوو وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت‌و بودجه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.

له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هه‌رێم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی رێككه‌وتبوون په‌سه‌ندكرد.


له‌رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ ده‌بێت بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌سه‌ر رۆژانه‌ ناردنی بڕی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكله‌رێگه‌ی بۆرییه‌ نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.


هه‌ر له‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، كه‌ ده‌بێت به‌شێك له‌بودجه‌ی وشكانی عیراق بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دابینبكرێت، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزی به‌رگری عیراق ده‌تنیشانكراوه‌.






PM:01:54:02/12/2014