لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مانگرتنی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەردەوامە

ماوەی حەوت رۆژە مانگرتنی گشتی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهە‌ڵگرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ماوەی حەوت رۆژە شوفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان زیاتر لە ١٣٠ شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و تاوەکو ئێستا مانگرتنەکەیان بەردەوامە.
 
شوفێرانی مانگرتوو داوای چارەسەرکردنی کێشەی داهات و بژێوی شۆفێرانی بارهەڵگر دسەکەن.

هەروەها داواش دەکەن سووتەمەنییان بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت.

تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە.

هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی ڕێگاوبانەکان" بڵاوکردووەتەوە. 



PM:04:04:29/05/2025