ئه‌نجومه‌نی باڵایی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت" ده‌خوازین به‌رپرسانی به‌غدا موچه وه‌ك فشاری سیاسی به‌كار نه‌هێنن".
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، ئەمڕۆ پێنج شەممە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌داخه‌وه كێشه و ناته‌باییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی به‌بنبه‌ست گه‌یشتو زۆرجار هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش كه قوتی خه‌ڵكه ناكرێ بكرێته كه‌ره‌سته‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و قوربانیی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و لێدوانی نابه‌ر پرسانه‌ی هه‌ندێك كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار".
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی دەشڵێت" ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ده‌خوازین به‌رپرسانی به‌غدا موچه وه‌ك فشاری سیاسی به‌كار نه‌هێنن بۆ ده‌ستشكانه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتی".
ڕاشیگەیاندووە" له به‌ره‌جه‌ژنان و ڕۆژه پیرۆزه‌كانی نۆمینه‌ی حاجییان ده‌بو هاوڵاتیان دڵخۆش بكرێن تا به خۆشحاڵییه‌وه به‌ره‌و جه‌ژن بڕۆن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكی دی هاوڵاتیان ده‌بێت باجی هه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردولا بده‌ن و به گیرفانی خاڵی جه‌ژن به‌ڕێ بكه‌ن".
ئاشكراشیكردوه" لای هه‌موان ڕونه كه بابه‌تی موچه كراوه‌ته چه‌كی ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و به‌غدا و هاوڵاتیانی هه‌رێمی پێوه گیرۆده كراوه، ئۆباڵی كێشه‌كه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم، به‌ڵام بێگومان حكومه‌تی فدراڵیش به‌شێكی تاوانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌و پێیه‌ی موچه وه‌ك كارتی سیاسی به‌كار ده‌هێنێت و ده‌شزانێت كه خه‌ڵك باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".