شاسوار عەبدولواحید: هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داوە بەرپرسن لەم دۆخە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوولانەوەی نەوەی نوی  لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا دەڵێت" هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داوە بەرپرسن لەم دۆخە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ئایار شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوولانەوەی نەوەی نوێ لە کاردانەوە بە دۆخی مووچەی هاوڵاتیان رایگەیاند" پێش ئینتخابات وتم دەنگ بدەن بە پارتی و یەکێتی ئێوە مەعاشتان نامێنێت".

دەشڵێت" ئەوانەی دەنگیان بە پارتی و یەکێتی داوە تاوانبارن و قوربانی نین، و  ئەوانەی دەنگیان نەداوە هەڵوێستەکەیان چۆتە خزمەتی یەکێتی و پارتی".

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی هەرەشەکانی مەسعود بارزانی دەڵێت" هەرەشە بەچی دەکات، تۆ کاتی رێفراندۆم هەرچی کارتی بەهێزە نەتهێشت، لەسەدا ٥١ی خاکی هەرێمتان لەدەستدا، ئابووری ئەو هەرێمەتان لەناوبردوە، ئێستابە چی هەرەشە لە بەغدا ئەکەی، مەگەر بچن لەوێ خۆتان بسووتێنن چونکە هیچتان بۆ کورد نەهێشتوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" هەمووی ئەو حیزبە کوردیانە کە پشتیوانی کوردیان دەکرد لە رێفراندۆم، بۆ وەزیرەکان ناکشێننەوە بۆ سەرۆک کۆمار ناکشێننەوە ، خۆ ئێوە ئەڵێن حکومەت مووچە نانێرێت بۆ لە حکومەت ناکشێنەوە".




PM:09:49:29/05/2025