هەمواری یاسای سزاکان کە پێشبینی دەکرا پێش جەژنی قوربان ببرێتە پەرلەمان پەسەند بکرێت، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ئاکەپە و دەمپارتی بۆ وەرزی یاسادانانی نوێ دوادەخریت.
لە کۆبونەوەی دوێنێی نێوان ئاکەپە و دەمپارتی لە سەر وردەکاری پڕۆژە یاسای سزاکان نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن، هەمواری یاساکە وەک ئەوەی دەمپارتی پێشنیازی کردبو، ٤٠٠ هەزار زیندانی لە سەرتاسەری تورکیادا لێی سودمەند دەبون و نزیکەی ٦٠ هەزار زیندانی دۆسیەی کوردیش ئازاد دەکران.
هەرچەندە دوای کۆبونەوەکە هەردولا بە ئەرێنی وەسفیان کرد، بەڵام سەزای تەمەلی ئەندامی شاندەکە، ڕایگەیاند، گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەسەر پاکێجی دادوەری و کاری کۆمیسیۆن و پرۆسەی دیموکراتیکردنی تورکیایان ئەنجامداوە و کۆبونەوەکەش لە کەشێکی دۆستانەدا بوە.
بە گوێرەی زانایرییەکان، ئاک پارتی دژی ئەو بەندەی هەموارییاساکەیە کە سزاکان بۆ تاوانی ڕێکخراو سوک دەکات، بەهانەی بۆ ئەوەش ئەوەیە کە سزادراوانی گولەنییەکان لێی سودمەند دەبن.
سەزای تەمەلی، سەبارەت بە یاسای سزاکان وتی، بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی یاسای سزاکان کە جەماوەر پێشبینیان دەکرد ڕوویان نەدا. حکومەت ڕایگەیاند کە هیچ شیکارییەکی کاریگەر نەکراوە و بەو هۆیەوە گۆڕانکارییەکان تا وەرزی یاسادانانی پایز دوادەکەون.