بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥ لە رێگاى نێوان هەولێر و دهۆک لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
هاتووچۆی دهۆک لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" لە رێگاى نێوان هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە سنوورى قەزاى شێخان ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی کیا ئۆپتیمایەک و پیکابێک روویداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون،