ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥ بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە قەزای پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی نۆ کرێکار برینداربوون.
دکتۆر خالید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" رووداوەکە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە گوندى دەشتی کێلو لە پێنجوێن روویداوە، لە ئەنجامدا نۆ کرێکار برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، باری تەندروستی شەش لە بریندارەکان جێگیرە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەر وەردەگرن، هاوکات بریندارەکانی دیکەش بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بۆ چاودێری پزیشکی پێویست گواستراونەتەوە.
دکتۆر خالید باسی لەوەشکرد، کرێکارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی بوون کە سەرجەمیان خەڵکی سنووری شارەزوور و قەزای سەیدسادقن.