"پرسی بەقاچاغبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لای هەموان زانراوە"

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت" بارهەڵگرەكان له‌ هه‌رێمه‌وه‌ نەوت بە ئاشكرا بە قاچاغ دەبەن بۆ ئەفغانستان و پاکستان".

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق، لە چاوچپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كەناڵی (الاولی و العهد) ڕایگەیاند" سەرەڕای ئەوەی عێراق بڕە پارەیەکی زۆری تەرخانکردووە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، به‌ڵام حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە رادەستكردنی داهاتەكانی و بەردەوامە لە بیانو پاساو هێنانەوە". 

وتیشی" دەبێت هەرێمی كوردستان پابەندییە دەستورییەکانی جێبەجێبكات لە بەرامبەر داواكردنی شایستە داراييەکانی.

قەیس خەزعەلی ده‌شڵێت" پرسی بەقاچاغبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لای هەموان زانراوە، بە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و ئۆپێک و وڵاتە زلهێزەکانیشەوە کە بە ملیارەها دۆلار زیان بە بودجەی عێراق دەگەیەنێت".

ئاشکراشیکرد" بارهەڵگرەكان نەوت بە ئاشكرا بە قاچاغ دەبەن بۆ ئەفغانستان و پاکستان نەك بە نهێنی". 



PM:12:35:30/05/2025