چالاکوانێکی ژینگەپارێز سزای بەندكردنی بەسەردا سەپێندرا

ژیان میری، چالاكوانی ژینگەپارێزی خەڵكی سنە لەلایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامی ئێران سزای یەک ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژیان میری، خەڵكی تەنگیسەری سەر بە سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی "هاوكاری لەگەڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران" سزای یەک ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم چالاكوانە ژینگەپارێزییە وەكو سزادانی تەواوكەر بە پێبژاردنی ٥٠ ملیۆن پارەی نەخت مەحكووم كراوە.

ناوبراو پێشتر لە گەڕەكی مسناوی شاری سنە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا.



PM:01:01:30/05/2025