ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئایار سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند"هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە فەرمانبەرانی دەوڵەتی فیدراڵی و نابێت مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە بابەتی سیاسی بکرێت، پێویستە پێش جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت".
دەشڵێت" بەپێی زانیاری لە سەرچاوەیەکی باڵاوە لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا سودانی واژۆ لەسەر ناردنی مووچەکە دەکات وپێش جەژن دابەشدەکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لە نووسراویدا حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە کە تەرخانی بودەجەی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی هاتووە و بۆیەش چیدیکە مووچە بۆ هەرێم نانێرێت.