کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پیرمام دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە پیرمام بۆ تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق،  پرسی موچە و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە  دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، هەروەک بڕیارە هەڵوێستی لایەنە بەشداربووەکانیش لە بەرانبەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگەیەندرێت.

ناوی بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی پیرمام:

١. سالار لالە سەرحەد و د. مەجید حەمەئەمین لە یەکێتی

٢. دانای ئەحمەد مەجید_ گۆڕانی کوردسات

٣. محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

٤. عەبدوقادر بازرگان و مونا قەهوەچی، نوێنەرانی پارتی چاکسازیی تورکمان.

٥. کاوە مەحمود، سکرتێری حزبی شیوعی.

٦. بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان.

٧. عەبدوڵلا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی.

٨. باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.

٧. محەممەد بازیانی، نوێنەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی.

کۆبوونەوەکە لەلایەن فازڵ میرانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هەرچی  نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، هەڵوێست، بەرەی گەل، گۆڕان ( گردی زەرگەتە )ـشە بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە و بەشداری ناکەن.



 




PM:12:43:31/05/2025