نەوەی نوێ: هەرێم پێویستی بە چالاككردنی پەرلەمانە نەك دیوەخان و بارەگای حزبی

جولانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکدا لە کاردانەوە بە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ژمارەیەک لە حزب و لایەنەسیاسییەاکن لە پیر مام دەڵێت" هەڵوێستی سیاسیی و بڕیاری درووست دەتوانێت شەرعییەت و سومعەی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی نەوەی نوێدا هاتووە" هەرێم پێویستیی بە چالاککردنی پەرلەمان و بەهیزکردنی دامەزراوە نیشتیمانییەکان هەیە، نەک دیوەخان و بارەگای حزبیی".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆبوونەوەیەک لە پیر مام بە بەشداری ژمارەیەک حزب و لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەک لە پیر مام بەڕێوەچو و بەلام هەریەک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی و رەوتی هەڵوێست بەشداریان لە کۆبونەوەکە نەکرد.




PM:01:33:31/05/2025