ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکانی هەرێم بڵاوکرانەوە و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش دەڵێت" لە ئەپلیکەیشتنی ئی-هەڵسەنگاندن بەردەستە".
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" نمرەی سەرجەم خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکانی قوتابخانە حکومییەکان ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) بەردەستە.
ئاماژەی بەوەشکرد" زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار خوێندکاری پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی ٤ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەمی خولی یەکەم وەربگرنەوە".
داواشدەکات، بە وریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی بە دروستی ئەنجامەکان وەربگیرێنەوە.
باسی لەوەشکرد"نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک".