دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحییەی چوارقوڕنه، کەسێک هەڵی کوتایە سەر ماڵی خەزوری، كه‌سێک كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیەی چوارقوڕنە له سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین، کەسێک هەڵی کوتاوتە سەر ماڵی خەزوری و ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێ کردون".
ئاماژەی بەوەش کردوە، لە ڕوداوەکەدا، كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان لە ڕوداوەکە ده‌ست پێكردوه".