وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا رایگەیاند" لە تەلەڤزیۆنی سوریادا کار لە سەر زیادکردنی زمانی کوردی دەکەن، ئەم هەنگاوەش کارنامەی حکومەتی نوێی سوریایە".
حەمزە مستەفا، وەزیری راگەیاندنی سوریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" زیادکردنی زمانی کوردی لە تەلەڤیزیۆنی سووریا، بیرۆکەیەکە و کاری لەسەر دەکرێت، کردنەوەی ئەو دەرفەتە بە رووی پێکهاتەکان بەشێکە لە پەیڕەو و کارنامەکان لە حکومەتی نوێدا و دەرفەت بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەدات".
ئاماژەی بەوەش کرد" فرە زمان و فرە کولتوری یەکێکە لە تایبەتمەندیی دەوڵەمەندی سووریا و ئەم تایبەتمەندییە هەمیشە ئەرێنی بوە و هەموو لایەنەکانی سووریاش کۆکن لە بابەتی مافی کولتور و زمان، بەتایبەتی لە سەردەمی حکومەتی نوێدا و لە دەستوریش ئاماژەی پێکراوە".
وەزیری راگەیاندنی سوریا سەبارەت بە ئەو رێککەوتنەی لە دیمەشق لەنێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا واژۆ کراوە، دەڵێت" تا ئێستا تاکە مەرجەع و سەرچاوەی هەموو لێکتێگەیشتنەکانە. حکومەتیش تەواوی پابەندییەکانی لەم رێککەوتنەدا لە ئەستۆ گرتووە و جێبەجێی کردوون.