سبەینێ یەکشەممە بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ڕادەگیرێن.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە کاتژمێر ٦:٣٠ی خولەکی بەیانی تا کاتژمێر ٧:٤٥ خولەکی بەیانی سەرجەم هێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
سبەینێ تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات کە ١١٥ هەزار و ٧٨٧ قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.