ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دریم سیتی ژنێک لەلایەن بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوای ڕووداوەکە بکوژەکە هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا دەستگیرنەکراوە.
هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە تەرمی ژنەکەیان ڕەوانەی پزشیکی دادوەری کردووە، بەڵام تائێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.