" کەسانێک هەڵگری نازناوی پرۆفیسۆرن خاوەنی بەشێکی زۆر کەمی مەعریفەن"


دکتۆر یوسف حەمە ساڵح پسپۆری ناسراوی بواری خوێندن لە زانکۆکاندا، دۆخی بڕوانامە بەرزەکانی زانکۆکانی کوردستان و عێراق هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت" کەسانێک هەن هەڵگری نازناوی پرۆفیسۆرن، خاوەنی تەنها بەشێکی زۆر کەم لە مەعریفەن بە گشتی".

د. یوسف حەمە ساڵح پسپۆری دەرونناسی و کەسایەتی دیاری بواری ئەکادیمی لە وتارێکدا کە بۆ ماڵپەڕی " سپی " بە ناونیشانی " جەهلی نەزانی پۆشراو " ناردووە، تیشک دەخاتە سەر زۆری و بۆری ئاستی خاوەن بڕوانامە باڵاکان.
   
لە بڕگەیەکی ئەو نووسینەدا دەڵێت"   هەندێک لە زانکۆکانی عێراق و هەرێم  زیادبوونێکی بەرچاو لەخۆدەگرن لەڕووی  ژمارەی ئەو ئەکادیمیانەن کە نازناوی زانستی پێشکەوتوویان هەیە وەک "پڕۆفیسۆر"، بەبێ ئەوەی ئەو زیادبوونە کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی زانست بێت یا بەرهەمی زانستی  زیاد بکات، لەبەر ئەوەی ئەو جۆرانە لە ئاستی ئەو نازناوەدا نین، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دیاردەی "نەزانیی یا جەهلی پۆشراوە "ە.

لە بڕگەیەکی تردا ئەم پسۆرە دەڵێت " هەستکردن بە کێشەکە لە ڕێگای ئاستی نزمی ئەکادیمیی قوتابیانی ئەم سەردەمە بەبەراوورد بە نەوەکانی پێشوو دەبینیین ، بۆیە  ئەمڕۆ کارگە ئەکادیمییەکەی زانکۆکانمان توانای بەرهەمهێنانی هزرە  خزمەتگوزارییەکانی  کۆمەڵکەیان نەماوە ، و لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوێبیست دەبوین کەوا مامۆستایەکی دیاریکراو پڕۆفیسۆرە! و ئەوانە ژمارەیان ئەوەندە کەمبوو بە پەنجەکانی دەستێک دەژمێردران ، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی زانستی بەگشتی زۆر بەرزبوو ، بەڵام ئێستا ژمارەی پڕۆفیسۆرەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ئەوندە زۆرە ، ئایا ئەوانە لە ئاستی زانستی ڕاستەقینەی ئەو نازناو و بڕوانامەیەدان ؟!".





PM:10:11:31/05/2025