تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ شەممە لە گوندێکی سنووری ناحیەی زەڕایەن تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٢ ساڵ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. 

سەرکەوت ئەحمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە گوندی دسکەرەی سەر بە ناحەی زەڕایەن تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٢ ساڵان لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی بەڵگە و تاوان سەردانی شوێنەکەیان کردووە بۆیان دەرکەوتووە، نزیکەی هەفتەیەکە گیانی لەدەستداوە و بەهۆئەوەی وەرزی گەرمایە و تەرمەکەی بۆنی کردووە هاوڵاتیان پێیان زانیوە و پۆلیسیان لێ ئاگادارکردۆتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی دەنێرنە پزیشکی دادوەری.



PM:11:03:31/05/2025