بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ناوی منداڵی نوێ و ئەوانەی زەواجیان کردووە ناخرێنە ناو سیستمی ئەلیكترۆنی تا كۆتایی پڕۆسەكە".
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هیچ شێوەیەک ناوی منداڵی نوێ یاخود ئەوانەی زەواجیان کردووە داخڵی ئەم سیستەمی بە ئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک ناکرێ.
ئەوەشی خستەڕوو، تەنانەت ئەوانەی ناویان هەیە لە پسوڵەی خۆراک، بەڵام نفوسیان هەیە و کارتی نیشتمانیان نییە ئەوانیش داخڵی ئەم سیستەمە ناکرێن.
دەشڵێت" هەر کاتێک پڕۆسەی بە ئەلیکتڕۆنیکردنەکە لە سەرتاسەری عێراق تەواو بوو ئینجا سەرجەم مامەڵەکان دەکرێتەوە".