كەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە

کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پلەكانی گەرما لە جەژنی قورباندا گونجاوە و و شەپۆلێكی گەرمای توند ڕوونادات". 

دەستەی کەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە" سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا سامالً دەبێت و پلەكانی گەرماش بە گشتی بەرزدەبنەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بای مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا چالاك دەبێت لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا دادەبەزن. 

کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات، پلەكانی گەرما لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە دەستپێبكاتەوە بە دابەزین، ئەمەش بەهۆی كاریگەری بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك مامناوەندەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی كەشوهەوا لە ئاستێكی جێگیردا بمێنێتەوە لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، هیچ شەپۆلێکی گەرمای توند ڕوو لە وڵات ناکات، بەو پێیەی كەشوهەوا بەگشتی جێگیرە.



AM:12:01:01/06/2025