بە بەشداری نزیکەی ١١٦ هەزار خوێندکار، تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بەشداری ١١٥ هەزار و ٧٨٧ خوێندکار، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ -٢٠٢٥ دەستیپێکرد.
خوێندکارەکان لە ٢٠١٧ هۆڵی خوێندن لە هەر چوار پارێزگەکەی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆسەکە دەکەن.
بە پێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، هەفاتە دوو ڕۆژ تاقیکردنەوەی وانەکان ئەنجام دەدرێت و تا ٢٩ ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.