شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی کۆدەبێتەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان  یەکێک لە ئامانجی سەردانیکردنی تاوتوێی کردنی پرسی مووچە و بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراقە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی شەممە، نوێنەری ژمارەیەک لایەنی سیاسی لە بارەگای بارزانی کۆبوونەوە بۆ تاووێکردنی هەڵوێستیان بەرانبەر وەزارەتی دارایی عێراق کە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی دەرکردوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئەنجوومەنێکی سیاسی لەنێو حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت لەو لایەنانەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون بۆ ئەوەی  گفتۆگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات.

هەروەها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌توانراوه‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌دژی به‌غدا بدرێت، وه‌كو بڕیاری كشانه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌و بایكۆتی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورده‌وه.




AM:09:42:01/06/2025