ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێ خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممەم کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەشڵێت" سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە کاتەکانی ئێوارەدا, لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با کاریگەری ئەم تۆزوخۆڵە لە ناوچە دەشتایەکان زیاتر دەبێت".
دەشڵێت" مەودای بینین لە کاتی تۆزوخۆڵ کەم دەبێتەوە بۆ شەش بۆ حەوت کیلۆمەتر، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە".
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٩ پلەی سیلیزی