ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت لە گەڕەکی ( دریم سیتی ) ئەو پیاوەیان دەستگیرکردووە کە هاوسەرەکەی بە دەمانچە کوشت.
رۆژی یەک شەممە ١ ی حوزەیران ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە" بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م ، خ ، ش) مان دەستگیر کرد کە لە ڕێکەوتی ٣١/٥/٢٠٢٥ لە گەڕەکی دریم ستی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) هاوسەرەکەی کوشتووە".
ئاسایش لەو راگەیاندنەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە تۆمەتبار ئەو چەکەی خێزانەکەی پێ کووشتووە بێ مۆڵەت بووە.
لەبارەی کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەوە، پۆلیس دەڵێت" چەند خولەکێک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە لایەن هێزەکانمانەوە نزیک لە شوێنی ڕوداوەکە بکوژەکە دەستگیر کراوە".