"پێش جەژن مووچە دابەشدەکرێت"

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سبەی یاخود دوو سبەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو بڕە پارەیە وەکو قەرز ئەژمار ناکرێت و بڕیاریشە پێش جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت.

کاروان یاروەیس ئەوەشی خستەڕوو، دوای جەژن بڕیارێكی وه‌لائی ده‌ردەکەن بۆ ڕاگرتنی نوسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی و موچه‌ به‌رده‌وام بێت تا ئه‌وكاته‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا پێکدەهێنرێت و لە ماوەی ٣٠ رۆژدا کێشەکان یەکلایی دەکاتەوە. 



PM:07:57:01/06/2025