ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر گەنجێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە کە گەنجێکی خەڵکی ناوچەی دارەتوو لە کاتی کارکردندا لە دوکانەکەیدا کارەبای لێداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە گەنجەکە خەریکی پڕکردنەوەی تانکی ئاوی دوکانەکەی بووە.
گەنجەکە ناوی (ئ، ب) و تەمەنی لە بیست ساڵیدایە، پاش ڕووداوەکە تەرمەکەی بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی سنوورەکە کراوە.