ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە شاری شیراز لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.١ پلەی ڕێختەر لە شیراز لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویدا.
بەپێی ئامارێکی ناوەندی بومەلەرزەی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە سەبارەت بە ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی لە مانگی ئایاردا تۆمارکراوە کە ٦٤ بوومەلەرزەیە، لەنێویاندا ٢٦ بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێراندا ڕاگەیاندبوو.
هەروەها ئەم بوومەلەرزانە لە ناوچەکانی کرماشان، ئیلام، خوزستان، لوڕستان و ناوچەکانی دیکەی نزیک سنووری عێراق ڕوویانداوە.