تاڵەبانی: چاوەڕێی چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانم

سەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چاوەڕێی چارەسەری ئەم کێشەیە دەکەم". 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانی مەراسیمێکدا کە بە بۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" یەکێتی لە ئاستی جیهانیدا بەهێزە، بە گرنگییەوە سەیری بەغدا و ناوچەکە دەکرێت، هاوسەنگی هێز لە هەرێمی کوردستان دەپارێزێت". 

وتیشی" گەلی کوردستان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ برا عەرەبەکانیدا نییە، یەکێتی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا دەدات".

سەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند" بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌م كردوه‌ و كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م".

سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە حزبەکەی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەم پڕۆسەیەدا و ئەو کەسەیە کە دەتوانێت مافەکانی گەلی کوردستان بپارێزێت. 



PM:11:34:01/06/2025