دهۆک.. هاوڵاتییەک لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا

پاش ئەوەی پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک تەقە لە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵان کرا، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە ڕۆژی ٢٧ی ئایاردا ڕوویداوە، لە دوایی ناکۆکییەکی کۆمەڵایەتی کۆن کە گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ تەقەی لە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی (س، ئ، ی)، دانیشتووی گەڕەکی خەیلە لە قەزای بەردەڕەش کردووە و بە سەختی بریندارکرا. 

پاش ڕووداوەکە بریندارەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای دهۆک، لەوێ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ چارەسەری بۆ کراوە، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو گیانی لەدەستدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە دوای ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە. 



AM:12:05:02/06/2025