پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند"پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە دوای نیوەرۆ و ئێوارە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە کاریگەری ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر هەندێ ناوچە ی دەشتای و ناوچە کراوەکان بەرووی خێرای با زیاتر دەبێت .  

ئاماژەی بەوەشدا کە  پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢- ٣ ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە . 

ئاشکراشی کردووە کە  سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (١- ٢ ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەولێر :  ٣٦  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٥ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٣٤  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٨ پلەی سیلیزی
  
زاخۆ :  ٣٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٣٥ پلەی سیلیزی

سۆران :  ٣٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٣٩ پلەی سیلیزی




AM:11:47:02/06/2025