هەولێر.. تەقە لە هاوڵاتییەک دەکرێت

بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە چەند چەکدارێک لە هەولێر تەقەیان لە هاووڵاتییەک کرد و بریندار کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، چەند کەسێک لەبەردەم دادگای هەولێر تەقەیان لە هاووڵاتییەک کرد و بە سەختی بریندار کرا.

بە پێی زانیارییەکان ڕووداوەکە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و تەقەکەریش دەستگیرکراوە.

یا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لەمبارەوە زانیاریان بڵاونەکردووەتەوە.





PM:12:49:02/06/2025