ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" بڕیاری ڕاگرتنی مووچە لەژێر هەژموونی باڵێكی تووندەڕەوی شیعە بوو كە فشاری نەرێنییان بەسەر (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراقەوە هەیە".
ڤیان سەبری ئاشکراشی کرد"قەیس خەزعەلی و هاوڕێکانی لەپشت بڕیارەکەن کە بوەتە هۆی ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
ئەوەش لە کاتێکدایە بریار بوو دادگای فیدراڵی لەسەر سکالای ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێم کۆبێتەوە و پرسی ناردنی مووچە یەکلایی بکاتەوە بەڵام تا ئێستا ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدراوە و دیاریش نییە ئایا پیس جەژن مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دابەش دەکرێت یا خود نا؟