وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم ، گشتاندنی دارایی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٥ی تایبەت بە لێبڕینی خانەنشینیی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی لە گەشتاندنێکدا ڕێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی بلاوکردەوە.
لە گشتاندنەکەدا هاتووە" دوای بەركاربوونی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو و جێبەجێكرجنی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە ٢٥٩ لە ٣-٧-٢٠٢٤ و چەسپاندنی لێبڕینی خانەنشینی بە رێژەی ١٠% لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە لێبڕینی ئەو ڕێژەیە كە دەكەوێتە ئەستۆی فەرمانبەران و ئەو خانەنشینانەی كە یاسای ئاماژەپێكراو دەیانگرێتەوە".
لێبرێنی مووچەی فەرمانبەران و خانرنشینان لە کاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگی پێنج دابەشنەکراوە و هێمایەک بۆ کاتی دابەشکردنی مووچە لەبەردەست نییە.