حکومەتی دیمەشق ١٧٠ دیلی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئازاد کرد

هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا ژمارەیەک دیلیان ئاڵوگۆڕ کرد.

بە گوێرەی میدیاکانی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی حوزەیران لە ساری حەڵەب و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا ژمارەیەک دیل لە نیوان هێزەکانی دیمەشق و هەسەدە ئاڵوگۆڕ کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان حکومەتی دیمەشق ١٧٠ دیلی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئازاد کرد کە ٨ یان شەڕڤانی ژن بوون، لەبەرانبەردا هێزەکانی سوریای دیموکراتە ٢٥٠ دیلی حکومەتی سوریایان ئازادکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی پێشوو پڕۆژەی گۆڕینەوەی دیلەکان لە نێوان هەردوولادا لە دواستەکان دوچاری کێشەبوو پرۆسەکە دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە.




PM:05:56:02/06/2025