چه‌ند رۆژێکه له‌ناو سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا به‌مه‌به‌ستی چاککردنی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی‌و ئۆرگانه‌کانی ئیمزا بۆ پرۆژه‌یه‌ک کۆده‌کرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند چه‌ند رۆژێکه له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دا ئیمزا بۆ پرۆژه‌یه‌ک کۆده‌کرێته‌وه که خاوه‌نه‌کانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که بۆ چاره‌سه‌رکردنی وه‌زعی یه‌کێتییه و، تا ئێستا هه‌ردوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح ئیمزایان له‌سه‌ر کردووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی جگه له دوو جێگره‌که چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیش ئیمزایان له‌سه‌ر پرۆژه‌که کردووه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌که به سپی میدیای راگه‌یاند باردۆخی جه‌ماوه‌ری و پێشمه‌رگایه‌تی یه‌کێتی زۆر باشه، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له قه‌یرانێکی قوڵی ده‌ژی و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه ئاماده کراوه که قه‌یرانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و ئۆرگانه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه دژی که‌س نه‌نوسراوه، به‌ڵکو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا ئاماده‌کراوه.