منداڵێك لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنكا

بەرگری شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت" منداڵێكی تەمەن ١١ ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنكا". 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە لە بوونی رووداوێكی خنكان كە منداڵێكی تەمەن ١١ ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات بەهۆی مەلەكردنییەوە خنکاوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمی منداڵەكەیان دەرهێناوە و رەوانەی پزیشكی داد كرا.



PM:07:48:02/06/2025