ناوتۆماركردن بۆ كارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەستپێدەكات

کۆمسیۆنی باڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت" سبەی سێشەممە لینکی داواکاری ئۆنلاین بۆ دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بڵاودەکرێتەوە". 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" لە ئێوارەی سبەی سێشەممەوە لینکی داواکاری بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن و سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی خواستی پێشكەشكردنیان هەیە چاودێری لاپەڕەكانی كۆمسیۆن بكەن و دەتوانن دوای ئەكتیڤبوونی لینكەكە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.



PM:08:11:02/06/2025