ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچه کۆدەبێتەوە.
بڕیاره رۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆببێته‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا سێ ته‌وه‌ر تاوتوێ دەکرێت.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم تاوتوێ دەکرێت.
هەروەها لە ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی لێخۆشبوونی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری كوڕ و كچی شه‌هیدان گفتوگۆ دەکرێت.
هاوكات ته‌وه‌ری سێیه‌م په‌یوه‌سته به تاوتوێكردنی گرێبه‌ستی كارمه‌ندانی حكومه‌ت.